پێشەكی

كۆمپانیای بوابة عشتار بۆ خزمەتگوزارییەکانی پارەدانی ئەلکترۆنی (بلو) کۆمپانیایەکی بەشداری تایبەتە و لە ریزی كۆمپانیاكان تۆمار كراوە لە عێراق، و مۆڵەتی ئەنجامدانی خزمەتگوزارییەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە بانکی ناوەندی عێراق وەرگرتووە بە ژمارە (14) بۆ ساڵی 2020 لەسەر بانكی ناوەندی، بەپێی یاسای ژمارە (56)ی عێراق بۆ ساڵی 2004. کۆمپانیاکە مۆڵەت دراوە بۆ راییكردنی خزمەتگوزارییەکانی پارەدانی ئەلکترۆنی لە سەرانسەری عێراق و مەودای کارکردنەکەشی بریتین لە:

دەرکردنی و بەڕێوەبردنی کارت و کۆکردنەوەی پارە و پێدانی پارەی پسووڵە، بۆ برەودان بە پڕۆژەی داخڵکردنی دارایی بەسەرپەرشتیی بانکی ناوەندی
پەرەپێدانی رێكارەكانی پارەدان، و دەستخستنی ئەزموونێکی دیجیتاڵیی تا بەشداری بکات لە باشتركردنی رەوشی عێراق و بیگەیەنێتە ئاستی وڵاتە پێشکەوتووەکان لە بواری پارەدانی ئەلکترۆنیدا
کۆمپانیاکەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای نێودەوڵەتی Visa کار دەکات لەسەر دروستکردنی سیستەمی پارەدانی ئەلکترۆنی کە لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکاندا بگونجێت بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم كۆمپانیای لەو جۆرە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئێمە

بوابة عشتار مۆڵەتی دابینکردنی خزمەتگوزاریی گشتگیری هەیە بۆ جێبەجێكردنی سەرجەم پرۆژە تەكنیكی و بازرگانییە پەیوەندیدارەكان بە پارەدانی ئەلیكترۆنی لەلایەن بانکەكانی عێراقەوە، لەوانە دەرکردن و بەكارهێنانی كرێدیت کارت، پریپەید کارت و دیبیت كارت، و كارپێكردن و دانان و بەڕێوەبردنی ئامێرەكانی پارەدان و بنكەكانی فرۆشتن و خزمەتگوزاری پرۆسەكانی بەرەنگاربوونەوەی ساختەكاریی و چەندینی تر…

ئامانجی بوابة عشتار ئەوەیە كە ببێتە پێشەنگی بواری تەکنەلۆژیای دارایی لە سەرتاسەری عێراق و ببێتە داینەمۆی سەرەكی لە بەرەوپێشبردنی رەوشی دارایی گشتگییر لە عێراق كە لەگەڵ تێڕوانین و ئامانجە ستراتیژیەكانی بانکی ناوەندی عێراق و حکومەتی ئەلکترۆنی عیراق یەكبگرێتەوە لەڕێگەی گەشەپێدانی ژێرخانی دارایی پەیوەست بەخزمەتگوزارییەکانی پارەدانی ئەلکترۆنی و هەروەها پەرەپێدانی کەناڵەکانی پارەدانی ئەلیكترۆنی و بلآوكردنەوەی. ئەمەش لە رێی ئەوە دەبێت كە پشت ببەستێت بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی بەردەست لە وڵاتان، بەئامانجی دابینكردنی خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیكترۆنی پێشكەوتوو بۆ سەرجەم توێژەكانی كۆمەڵگەی عێراقی.

كۆمپانیای بوابة عشتار هەوڵدەدات هاوكاری چەندین هاوبەشی سەرەکیی بكات لە بوارەکانی بانک و دارایی و تەکنەلۆژیای زانیاری وەک بانکەکان و وەبەرهێنەرانی نێودەوڵەتی و کۆمپانیا تەکنەلۆژیەكان و وەزارەتەکان بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەكانی بلو تەرخان بكات بۆیان بەو كوالیتیەی كە پێویستە بۆ سەرجەم توێژەكانی كۆمەڵكەی عێراقی دابین بكرێت.