Particle element

Visa پلاتینیۆم

كرێدێت کارتی پلاتینی بلو Visa دەروازەیەكە بەرەو جیهانێک لە تایبەتمەندی کە هەموو كرێدێت کارتەکانی تر تێدەپەڕێنێت. ئێمە دەمانەوێت دڵنیایی ئێوە بەدەستبهێنین لە بارەی کوالیتی و پارێزراویی كارتەكانمانەوە، لەبەر ئەوە کارتی پلاتینی بلو بە بەرزترین ئاستی كوالیتی و تایبەتمەندیی دروستكراوە.

لەگەڵ کۆمەڵێک تایبەتمەندیی جیاواز كە بووەتە جێی رەزامەندیی بەشێوەیەكی فراوان لەسەر ئاستی جیهان، بەكارهێنانی كارتەكە بۆ مامەڵ داراییەكان زۆر گونجاوە و هێزی کڕینت پێ دەبەخشێت کە لەگەڵ پێداویستی و شێوازی ژیانتدا دەگونجێت.

پارێزراوە بە بەرزترین ئاستی سكیۆریتی جیهانیی.
تایبەتمەندی دەست لێنەدان “No Touch”ی تیادایە بۆ بەكارهێنان لە ناوەندەكانی فرۆشتن و ئامێرەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی كە ئەو تایبەتمەندییەیان تیادایە.
لە ئەپلیكەیشنی مۆبایلەكەتەوە دەتوانیت بە ئاسانی كارتەكەت رابگریت و چالاكی بكەیتەوە.
شتومەك بكڕە بە ئۆنلاین لە ملیۆنەها ماركێت و شۆپی جۆراوجۆر.
گەیشتن بە ملیۆنان دوکان و پلاتفۆرمی بازرگانی ئەلیکترۆنی.
زۆر بەئاسانی دەتوانیت چێك بالآنس بكەیت بۆ هەر دراوێكی كارتەكەت لە رێی ئەپلیكیەشنی مۆبایل و خزمەتگوزاری كورتەنامەوە.
سەنتەری خزمەتگوزاری بەشداربووانی بلو هەموو رۆژانی هەفتە و بەدرێژایی 24 كاتژمێر لە خزمەتتاندایە.

زانینیبەكارهێنانە نوێیەكانیكارتی بلو

پارەدان بە هەموو بزنسمانەكان لە سەرتاسەری جیهان.
ریكلامكردن بۆ كالآكان لە ڕێی سۆشیال میدیاوە.
راكێشانی پارەی كاش لە ئامێرەكانی پارەدان لە هەموو شوێنێكی عێراق و جیهان.
كڕینی شتومەك/ خزمەتگوزاریی بە ئۆنلاین.
حجزكردنی هۆتێل، گەشتی ئاسمانی و بەکرێگرتنی ئۆتۆمبێل بە ئۆنلاین.

بەکارهێنانەكانی Visa پلاتینۆم

تایبەتمەندیی بێسنوور بۆ بەکارهێنانی لەکاتی پێویست لە رێی ئینتەرنێت یان ناو لە کۆگاكانی فرۆشتن.

حجزكردنی هۆتێل، گەشتی ئاسمانی و بەکرێگرتنی ئۆتۆمبێل بە ئۆنلاین.

كارتی Visa پلاتینیۆم بە چەندین تایبەتمەندی و ئەزموونی سەرنجڕاکێشی ژیان ئاشنات دەكات تا چێژی زیاتر لە پاداشتی زۆرتر وەربگریت. لەگەڵ كارتی Visa پلاتینیۆم سوودمەند دەبیت لە نایابترین ئەو شتەکانەی کە دڵت پێوەیانە.

ئەگەر کارتی Visaكەت بزركرد، ئەوا Visa هەموو ئەكاونتەكانت بلۆک دەکات، و کارتێکی جێگرەوەی كارتە بزربووەكەت بۆ دەنێریت و پارەكەت پاشەکەوت دەکات لە حاڵەتی لەناكاودا.

کاتێک پێویستت پێی بوو پارەکە وەربگرە کارتی زێڕی ڤیزای تۆ لە زیاتر لە 1.9 ملیۆن شوێنی ئات ئێم لە جیهاندا پەسەند کراوە.

ئێستا بەشداربووانی کارتی بلو زیاد لە 200 پێشنیاریان هەیە لە ڕێستۆرانتى فڕۆکەخانەكان لە سەرتاسەری جیهان. تکایە بەرنامەی (Dine & Fly) دابەزێنە و چەند زانیارییەكی سادە تۆمار بكە بۆ ئەوەی بە وەربگیرێیت. دوای تەواوبوونی تۆمارکردن، تەنها سەردانی یەکێک لە ڕێستۆرانتە بەشدارەکان بکە و بە “DragonPass” ئاماژە بكە بۆ ستافەکانی ڕێستۆرانتەکە. پاشان پەنجە بنێ بە “Retrieve” لە ئەپلیكەیشنەكەدا بۆ وەرگرتنی داشکاندن. Visa International مافی هەموارکردن یان هەڵوەشاندنەوەی هەر یان هەموو ئەم پێشنیارانەی هەیە هەر کاتێك بیەوێت و بەبێ ئاگاداركردنەوەی پێشوەخت.

لەگەڵ بەكارهێنانی كارتەكەت لە جۆری Visa Gold یان Platinum یان Signature یان Infinite راستەوخۆ سوودمەند دەبیت لە داشكاندن بە رێژەی ٪12ی لەو شوێنانەی داشكاندنەكانیان كردووە لە سەر وێیسایتی Visa Agoda.

بەند و مەرجەکان: داشكاندنەكان نادرێت بە كەسێكی تر، گۆڕانكاریی تیادا ناكرێت، دووبارە ناكرێتەوە، ناتوانرێت ئاڵوگۆڕی پێبکرێت لەگەڵ پارەی كاش یان بە بەرهەمەکانی تر، و ناتوانرێت بەکار بهێنرێت لەگەڵ هیچ داشکاندنێکی تر، یان ئۆفەری تر، یان نرخی داشکێندراویتر، یان نرخە جێگیرەکان (ئەگەر دەستنیشان نەكرابێت). ئۆفەرەكە بۆ بەشداربووانی كارتی Visa Gold و Visa Platinum Visa Signature لە پلەی (a)یە و هەڵگری ناوو لۆگۆی Visaیە /یان لۆگۆی Visa لەسەر ڕووی کارتەکەیەتی،/یان لە پلەی (b)یە ئاماژەیە بۆ ئەندامییەتی لە Visa Group وەك رێكخەر یان هاوبەش لە بانکی کارتەکە، لەوانە بۆ رەوینەوەی گومان لە هەر کارتێک كە براندی هاوبەشی بازرگانی لەسەرە/كارتی هاوئاهەنگی کە لەلایەن هەر ئەندامێکی گروپی Visa دەرکراوە.

پێویستە بەكارهێنەرانی کارتی بلو پاكتاوی پارەدان بكەن بە بەکارهێنانی کارتی Visaی تایبەت بە خۆیان بۆ سوودمەندبوون لەو ئۆفەرانەی دەیانگرێتەوە. ئۆفەری تایبەتى ریكلامكردن، هیچ موڵك و ماڵێكی بزنسمانەكە ناگرێتەوە. بەڵكو تەنها ئەو باڵەخانە بازرگانیە سنووردارانە دەگرێتەوە كە حجز كراون و (شیاون بۆ ريكلامكردن)، و لە ڕێگەی لاپەڕەی تایبەت بۆ ریكلامكردن دانراوە لە ناونیشانی URL بەم جۆرە: agoda www.agoda.com/visamena مافی دەستپێكردنی “ئۆفەری تاکتیکی” تایبەت و کاتیی پارێزراوە بۆ Agoda لە ئاستی داشکاندنی زیاتر بۆ وڵاتانی دیاریکراو. ریكلامكردن بەپێی  بەند و مەرجی agoda دەبێت.

لەحاڵەتی بوونی كێشە و ناکۆکیدا، بڕیاری كۆتایی بانک و/یان Agoda دەیدات. داشکاندنی ئۆفەری ریكلامكردن تەنها پارەی رسوماتی ژووری مانەوە دەیگرێتەوە (بەدەر لە باجی ناوخۆ، و رسوماتی خزمەتگوزاری، و رسوماتی زیادە و بەکار هێنانی کەسیی و هتد…). Visa و/یان Agoda دەتوانن مەرجەکان بگۆڕن هەر کاتێک بیانەوێت. دەتوانرێت ئۆفەرەكە رابگیرێت یان هەڵبوەشێنرێتەوە هەرکاتێک بێت بەبێ ئاگاداركردنەوەی پێشوەخت. ئەم ئۆفەری ریكلامە سەربەخۆیە و پەیوەندی نییە بە هیچ ئۆفەرێكی تری [Visa] و خاوەنی کارتەكە سەبارەت بە (ئاسانکارییكردنی پارەدان و هتد..)، بە پێی هەڵسەنگاندنی Visa خۆی و تەنها Visa بەرپرسیارییەتییەكەی لە ئەستۆ دەگرێت. بلآوكردنەوەی ئۆفەری داشكاندنەكە تەنها لە فۆرمی حجزكردن بلآو دەكرێتەوە لە لاپەڕەی تایبەت بە بلآوكردنەوەی ئۆفەری ریكلامكردن، دوای داخڵكردنی ژمارەی کارتی پارەدانی Visaی كارا. بۆ رەواندنەوەی گومان، داشکاندنەکە لەسەر مامەڵەكان جێبەجێ دەكرێت کە لەو مانگەدا دەبێت كە هەڵگری كارتەكە ئۆفەرەكە حجز دەكات، نەک کاتى مانەوە لە هۆتێل. Visa International مافی هەموارکردن یان هەڵوەشاندنەوەی هەر ئۆفەرێك یان هەموویانی هەیە، هەر کاتێك بیەوێت و بەبێ ئاگاداركردنەوەی پێشوەخت.

VLHC پێكدێت لە زیاتر لە 900 باڵەخانەی سەرنجڕاكێش و شاز. هەموو باڵەخانەكان، شوێنی فرۆشتنی خشڵ تا هۆتێلە بەناوبانگەکانی جیهان دەگرێتەوە، كەمەڵێك تایبەتمەندی نایاب کە بە تایبەتی دیزاین کراون بۆ پێشكەشكردنی ئەزموونێکی بێ وێنە. ئۆفەرەكە تایبەتە بە: کارتی Visa – Visa پلاتینۆم، visa infinite ،visa signature. دەبێت بەشداربووان لە ڕێگەی www.visaluxuryhotels.com حجزی بكەن بۆ ئەوەی سوودمەندبن لە ئۆفەرەكە و گونجاوترین نرخ بۆ هەڵبژاردنی سویتەكە بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی لە کاتی كارپێكردن Wi-Fiی بێبەرامبەر لە ژووری نانی بەیانیانی، رۆژانە بە بڕی  25$ بۆ خواردن یان خواردنەوەی VIP لە کاتژمێر 3 ی ئێوارە داواکاریی رۆیشتن تۆمار دەكرێت.

تا رێژەی 30٪ داشكاندن بەدەستبهێنە لە نرخی فرۆشتنی شتومەك بە تاك لە زیاتر لە 450 شوێنی جیهان بە حجزكردن لە رێی بەكارهێنانی کارتی Visa كە ئۆفەرەكە بیگرێتەوە. ئۆفەرەکان بۆ: کارتی Visa كە بیگرێتەوە – Visa پلاتینۆم، visa infinite ،visa signature. خاوەن کارتەكان دەتوانن شتومەك حجز بكەن لە ڕێگەی https://cemea.yqnowgroup.com/ و داشکاندنەکە راستەوخۆ دەیانگرێتەوە. پێویستە پێش 72 كاتژمێر لە گەشتكردن حجزكردن ئەنجام بدرێت. ئۆفەرەكە بەكارنایەت بەبەراورد بە ئۆفەرەكانی تر و بەشداربووانی كارتەكە دەتوانن خزمەتگوزاری تریش حجز بكەن وەك گواستنەوە بە ئۆتۆمبێلی لیمۆزین و ڤیزەی داخڵبوون و گواستنەوەی شتومەك و هتد…

ئاسوودەیی کڕیاران دەپارێزین لە کاتی کڕینی شتومەك. بە بەکارهێنانی کارتی Visa پلاتینیۆم یان ئامێری پارەدانی تایبەت بە خۆت بۆ پارەدان بە شتێكی دیاریكراو، کە لە فرۆشگاکە یان بە ئۆنلاین کڕیوتە، و كڕیار دڵنیایی پاراستنی بێبەرامبەر بەدەستدەهێنیت، کە دەیپارێزیت لە دزی، زیانبەركەوتن و لەناوچوونی شتومەك یان گۆڕینی شتەكە، بەپێی مەرجەکان و رێسا کارپێکراوەكان پێویستە پارەی شتومەكە كڕاوەكان بەتەواویی بدرێت لە رێی كارتی visa infinite تایبەت بە كڕیاران، جا لە دوكانە یان بە ئۆنلاین پارەكە بدرێت. کڕینی شتومەكی نوێ تەنها بۆ ماوەی 365 ڕۆژ لە بەرواری کڕینەوە داشكاندن دەیگرێتەوە. و لەكاتی دزینی كارتەكە ئەوا پێویستە كڕیارەكە لە ماوەی 24 کاتژمێردا كۆمپانیای لێ ئاگادار بكاتەوە و كۆگاكانی فرۆشتنیش 28 رۆژ لەسەر كڕیارەكە دەوەستن لە بەرواری رۆژی داواكردنەكەوە.

كۆتوبەندی تایبەت دادەنرێت لەسەر پرۆسەی كڕینی كالآ بە ئۆنلاین كە هێشتا رادەست نەكراوە یان لەكاتی گواستنەوەیدا زیانی بەردەكەوێت. زیانی رووكەشی كالآكان مۆبایل دەگرێتەوە، بۆ زانیاری زیانر تكایە سەیری بەڵگەنامەكانی بەند و مەرجەكان بكە لە بەشی ئەو كالایانەی كە قەرەبووكردنەوە دەیانگرێتەوە لەگەڵ سنوور و كالآ بەدەرەکان. بۆ هەر داواکاریەک، پێویستە ئیمەیڵێک بنێریت بۆ creditcardclaims@crawco.me بەم زانیاریانەی خوارەوە: ناوی خاوەن کارتەکە و 9 ژمارەی یەكەمی ژمارەی کارتەكە و ناونیشانی خاوەن كارتەكە لەگەڵ

دەستنیشانكردنی ئەو بەشەی کە داوای قەرەبووكردنەوەی دەكەیت. بۆ زانیاری زیاتر لە بارەی بەند و مەرجەكان، سەردانی پۆرتاڵەكە بكە.

گەرەنتی درێژکراوە بەهایەكی ڕاستەقینە زیاد دەکات بۆ كارتی Visa پلاتینۆم. كە ماوەی چاککردنەوەی كالآكە دوو هێندە دەکات بەبەراورد بە ماوەی گەرەنتیكردنی كالآكە لەلایەن كۆمپانیا بەرهەمهێنەکەوە كە دەگاتە ماوەی یەک ساڵ، ئەمە وا دەكات كە تێچووی چاککردنەوە و گۆڕینی شتەكە نەدەیت. بەند و مەرجەکان: پێویستە پارەی ئەو كالآیانەی كە دەیانكڕیت، بەتەواویی بدەیت لە رێی کارتی پلاتینی visa infinite تایبەت بە خۆت. بۆ زانیاری زیانر تكایە سەیری بەڵگەنامەكانی بەند و مەرجەكان بكە لە بەشی ئەو كالآیانەی كە قەرەبووكردنەوە دەیانگرێتەوە لەگەڵ سنوور و كالآ بەدەرەکان. بۆ هەر داواکاریەک، پێویستە ئیمەیڵێک بنێریت بۆ creditcardclaims@crawco.me بەم زانیاریانەی خوارەوە: ناوی خاوەن کارتەکە و 9 ژمارەی یەكەمی ژمارەی کارتەكە و ناونیشانی خاوەن كارتەكە لەگەڵ

دەستنیشانكردنی ئەو بەشەی کە داوای قەرەبووكردنەوەی دەكەیت. بۆ زانیاری زیاتر لە بارەی بەند و مەرجەكان، سەردانی پۆرتاڵەكە بكە.

Visa Dine And Travel

سوودمەندبە لە چەندین تایبەتمەندیی گەشتكردن لە فڕۆکەخانەوە لە ئاسانی گەیشتن بۆ هۆڵەكان و تایبەتمەندی نان خواردن لە فڕۆكەخانەكان لە هەموو جیهاندا. گەشت بكە و کارتی Visa لەگەڵ خۆت ببە و ئەزموونە ناوازەكانت لە فرۆکەخانە تاقیبكەرەوە لەگەڵ Visa Dine و Travel Companion. تکایە سەرنج بدە کە هەموو ئۆفەری بەرهەمەکان، بەپێی بەرنامەی ئەو كۆمپانیایەیە كە كارتەكەی دەركردووە. رێنمایی و یادخستنەوەی تایبەتمەندییەكان بەدەستت دەگات، هەر كە پێ دەخەیتە نزیکترین فڕۆکەخانە لێتەوە لە هەر شوێنێک کە بتەوێت سەفەر بکەیت، لە ڕێی ئاگادارینامەوە.

ئێستا ئەپلیكەیشنەكە دابەزێنە!

ئێستا ببە بیە بە خاوەنی تایبەتمەندییە ناوازەكانت و بە هەزاران ئۆفەر بە دەست بهێنە!

iPhones Android