خزمەتگوزاریەکانی کۆمپانیا

نقدم خدماتنا للمصارف الحكومية ومصارف الخاصة والشركاء التجاريين.

بانکەکان و دامەزراوە داراییەکان

كارتی بلو چەندین خزمەتگوزاری جیاوازی تیادایە بۆ کڕیاران و بەکارهێنەرانی سێكتەری بانك و دامەزراوە داراییەكان لەوانە: سیستمی ئەكاونتی دائین و مەدین و سیستمی پریپەید كە براندی هەردوو کۆمپانیای جیهانیی ماستەرکارد و  Visaی لەسەر بەپێی بەرزترین و نوێترین پێوەری تەكنۆلۆژیای جیهانیی، هاوكات هەموو تایبەتمەندییەكانی سیستمی سیمكارتی سمارت و پارەدانی No touchی تیادایە، بۆ ئەوەی شێوازێكی نوێ و پێشکەوتووی پارەدان دابین بكەین بۆ كڕیاران كە بتوانن بەهۆیەوە شێوازێكی سەلامەتی مامەڵەی دارایی بێوێنە و پارێزراو ئەنجام بدەن. 

خزمەتگوزارییەكە ئەم بوارانە دەگرێتەوە:

بەڕێوەبردن و دروستکردنی کارتەکە بە تەواوی، و دیزاینی کارتەكان بە پێی خواست، و   بەكارهێنانی پارەدان لەرێی کارتەوە و ئەژمێرەكان، و دەتوانیت لەگەڵ زۆربەی کارتە فرە دراوو ئەژمێرە جۆراوجۆرەكان مامەڵەی پێوە بكەیت، و بەوپەڕی دڵنیاییەوە كارەكانت رایی بكەیت لە بواری: پارە بەخشین/ پارەدان بەشێوەی قیست، سیستەمی یەكلایی كردنەوەی نەرم و ئاسان، سیستەمی ئاسان بۆ  بەكارهێنانی پارەی جۆراوجۆر و پارەی رسومات و سوود و بەرنامەی پابەندیی و كۆنێكتبوون لەگەڵ سیستمی بانك و دامەزراوە داراییەكان لە رێی گروپی جۆراوجۆری APIs.

1- كارتی پریپەید(Prepaid Cards):

ئەم كارتە بە هەموو جۆرەكانیەوە بۆ چەندین جۆر پارەدان بەكاردێت و رێگایەكی سەلامەت و ئاسانە بەبەراورد بە پارەدان لە رێی چەك و پارەدانی كاش، پێویست ناكات كارتی پریپەید كۆنێكت بكرێت لە ئەژمێری بانكیەوە بەڵكو دەتوانیت بەپێی پێویست پڕی بكەیتەوە.

کارتی پریپەید بەكارێت بۆ پارەدانی ئەلەکترۆنی لە زۆربەی خاڵە جۆراوجۆرەكانی فرۆشتن لە عێراق و جیهان، لەوانە: هۆتێلەکان، مۆڵەکانی کڕین، بازاڕ و دوکانەكان، چێشتخانەكان، بەنزینخانەكان و چەندینی تر، و دەتوانیت بەکاریبهێنیت بۆ کڕینی شتومەك بە شێوەی ئۆنلاین و پارەی كاشی لێوە رابكێشیت لە ئامێری پارەدانەوە (ATM) ئەو كاتەی كە بەردەست دەبێت.  

وەك یەكێك لە چارەسەرە ئۆتۆماتیکیەکان، كۆمپانیای بلو بانکەکان و دامەزراوە داراییەکان سەرپشك دەكات كە جزدانی كارتەكە بە شێوەی جۆراوجۆ فراوانتر بكەن لە رێی دەركردنی كارتی پریپەید كە پڕ بكرێتەوە یان پڕ نەكرێتەوە.     

كارتی پریپەیدی پڕنەكراوە: لە كاتێكدا دەردەكرێت كە پێویست بە پڕكردنەوە نەكات و وەك دیارییەك ببەخشرێت بەگوێرەی گونجاویی لەگەڵ بەكارهێنانە جیاوازەكان.  

کارتی پریپەیدی پڕكراوە: ئەم جۆرە كارتە ڕێگە بە خاوەن کارتەکان، و ڕێکخراوەکان و خاوەن کارەکان دەدات، پارە بكەنە ناو کارتەکەوە، چ بە دانانی پارەی پارە لە ڕێگەی لقەکانی بانکەكانەوە، یان لە رێی دامەزراوەی داراییەكانەوە یان لە تۆڕی بریكارەكانەوە، کە دواتر دەگوازرێنەوە بۆ کارتەکە، ئەمەش دەکرێت بە گواستنەوەی پارە لە کارتێکەوە بۆ کارتێکی تر. 

2- دبت کارت(Debit Cards):

بلو رێكاری تەواو و گشتگیر پێشکەش دەکات بە بانک و دامەزراوە داراییەکان بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی زۆر كارا مامەڵە لەگەڵ دبت كارتەكان بكەن، لەوانە ڕێپێدانی ڕاستەوخۆی ئەلیکترۆنی پاڵپشت بە بە بەرزترین ئاستی چاودێری و کۆنتڕۆڵكردنی مەترسی.

دبت کارت كۆنێكت دەكرێت لە ئەژمێری جاری کڕیارەوە، و دەتوانرێت كۆنێكت بكرێت بە چەندین ئەژمَری تری وەک ئەژمێری پاشەکەوت و ئەژمێری دراوە جیاوازەكانەوە.

3- كریدیت کارت (Credit Cards):

کارتێکە لەلایەن بانکەکان یان دامەزراوە داراییەکانەوە بۆ کڕیارەکانیان دەردەكرێت، کە رەسیدێكی دیاریكراویان وەك متمانەپێكردن پێدەدرێت بۆ بەكارهێنان لە پارەدانی ئەلیكترۆنی و دواتر مانگانە بەشێوەی قیست وەردەگیرێتەوە یان هەمووی بە یەکجار وەردەگیرێتەوە، بەپێی سیاسەتی دڵنیایی تایبەت بەو لایەنەی كارتەكەی دەركردووە. 

كۆمپانیای بلو پەیوەستە بە پێشكەشكردنی باشترین ئاستی خزمەتگوزاری بە بەکارهێنەران، كە ئەمانە دەگرێتەوە: 

خزمەتگوزاری ڕێکخستنی داتاكان: 

خزمەتگوزاری ئامادەکردن و رێكخستنی داتاكان بۆ بلآوكردنەوە پێشكەش دەكەین، دوای وەرگرتنی لە بانک یان دامەزراوە داراییەكان بە شێوەیەكی سەلامەت، بۆ ئەوەی ئامادەبكرێت بۆ دەرکردنی کارتەکە.

خزمەتگوزاری چاپکردنی کارت

ئێمە چەندین بژاردە دەخەینە بەردەست بەشداربووانمان بۆ چاپکردنی کارتەکان، لە جۆری سمارت یان لە جۆری No touch 

 ئەمە بریتی یە لە چاپکردنی نەخشی بەرز لەسەر كارتەكە، یان چاپکردنی حەراری یان هەڵکەندن بە لەیزەر، وە شێوازی جیاواز لە چاپکردن دابین دەکەین كە بریتین لە:

چاپکردن لە بارەگای کۆمپانیا: بەدابینکردنی سەنتەرێکی چاپکردنی کارتی تایبەت بەتازەترین ئامێرو کەرەستەی مۆدێرن و بەرزترین جۆر بەبەرزترین ئاستی كوالیتی و بەپێی پێودانگی دڵنیایی نێودەوڵەتی کە لەلایەن تیمێکی تایبەتمەندەوە بەئەزموونێکی فراوان لەم بوارەدا بەڕێوەدەبرێت.

چاپکردن لە دەرەوەی كۆمپانیا: داتای کارتەکە لە كۆمپانیا رێكدەخەین و ئامادەیدەكەین و پاشان بە شێوەیەکی پارێزراو دەینێرین بۆ چاپكردن بە ئامێری تایبەت لەو چاپخانەیەی كە كارمان لەگەڵ دەكەن. 

چاپکردنی راستەوخۆ لە بانک یان دامەزراوە داراییەكان: دەرچوونی کارت بەشێوەیەكی راستەوخۆ لەسەر خواستی بانکەکان یان دامەزراوە داراییەکان دەبێت کە دەیانەوێت خزمەتگوزاری گەیاندنی کارت بە خێرایی بێت و بە كەمترین کات ئەنجام بدرێت و بەشداربووان لە چاوەڕوانیدا نەمێننەوە، لەپێناو بەدەستهێنانی متمانەی بەشداربوواندا.

خزمەتگوزاریەکانی ناساندنی خاوەنكارت (ژمارەی نهێنی) و بەكارهێنانی کارت:

PIN كۆد بەکاردێت بۆ ناسینەوەی خاوەن کارت، و خاوەنكارت بە چەند ڕێگای جیاواز PIN كۆد وەردەگرێت بەو شێوەیەی خوارەوە:

– چاپکردنی PIN كۆدی خاوەنكارت لە بارودۆخێكی تایبەت و پارێزراودا.

– ناردنی PIN كۆدی خاوەنكار بە ڕێگەی SMS یان لە ڕێگەی ئەپلیكەیشنی مۆبایلی بەشداربووەوە.

– خاوەن کارتەکە PIN كۆدی خۆی لە لقی بانکەکە هەڵدەبژێرێت، کە بانک دەتوانێت خزمەتگوزاری هەڵبژاردنی PIN كۆد پێش یان دوای دەرچوونی کارتەکە دابین بکات.

خزمەتگوزاری بەرگتێگرتنی کارتەكە

کارتەکان بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیکی و بە ئامێری تایبەت بەرگیتێدەگیرێت، لەگەڵ بلآوكراوەی هۆشیاری و ئۆفەری ماركێتین و هەموو ئەو شتانەی كە پەیوەندییان بە كارتەكەوە هەیە.

كۆمپانیاكەمان كۆمەڵێك خزمەتگوزاری گشتگیر دابین دەكات سەبارەت بە بەكارهێنانی  تۆڕی ئامێرەكانی پارەدان ATM بۆ بانکەكان و دەزگا داراییەکان لە سەرانسەری عێراق، ئەمەش بریتییە لە قبوڵکردنی میكانیزمی كاری ئامێرەكانی پارەدان، و چاەرەسەركردن و چاودێری كردنیان لە دوورەوە، خزمەتگوزارییەكان لە جۆری زیادكردنی بەها زیادکراوەكان، هەروەها رێگەدان بە ئامێری جیاواز بە ئەنجامدانی ئەژمێركردنی رسوماتی زیاد بۆ هەر كارێكی زیادە، وپشتگیریكردنی تەواوی مامەڵەی داراییە ئەلکترۆنیەكان، ئاڵوگۆڕكردنی زیاتر لە دراوێك، و بەكارهێنانی ئەژمێری جۆراوجۆر و پاكتاوكردن و راپۆرت و چارەسەری كێشەكان. 

هەروەها خزمەتگوزاری ڕاوێژکاریی هەڵبژاردنی ئامێرەىكانی پارەدان و دروستكردنی سیناریۆ و سكرینی چاودێریكردنی جووڵەی دارایی لەسەر ئامێرەكانی ATM و پشکنینی پێویست و پێدانی بڕوانامەی رێپێدراو لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی پارەدان و هەروەها چاودێریکردنی پاش ئیشپێكردن. 

كۆمپانیاكەمان خزمەتگوزاری ئاڵوگۆڕ وراییكردنی مامەڵە داراییەكان و جووڵە داراییەكانی سەر کارت و ئامێرەکانی پارەدان (ATM) پێشكەش دەكات لە رێی بەستنەوەی سیستەمی بانکی بنەڕەتی و ئامێرەكانی پارەدان بە دابەشكاری نیشتیمانی تایبەت بە بانكی ناوەندی عێراق (National Switch)و گرێدانەوەی بە هەردوو كۆمپانیای ماستەرکارد و Visa بۆ ئاڵوگۆڕكردنی مامەڵە جۆراوجۆرە ناوخۆی و نێودەوڵەتییەكان كە لە رێی كارت و ئامێرەكانی پارەدانەوە ئەنجام دەدرێن. 

ئێمە سیستمێكی پێشكەوتوو پێشكەش بە بەشداربووانمان دەكەین بۆ راییكردنی جموجوڵە داراییەكانیان هاوشانی گۆڕانكارییە نوێیەكانی بواری پارەدانی ئەلیكترۆنی، کە دەکرێت هەر گۆڕانکاریەک بکرێت بۆ گونجاندنی لەگەڵ پێداویستییە جیاوازەكانی بەشداربووان، لە بەرزترین ئاستی سەلامەتی و پارێزراویدا.

یەكێك لە گرنگترین كارە لە پێشینەكانمان بریتییە لە پاراستنی ئاسایش لە رێی دابینكردنی پێداویستیەكانی سپیكردنەوەی پارە و پشتیوانیی دارایی تیرۆر و ساختەكاریی، ئەمەش لە رێی كاركردن بە نوێترین بەرنامە و سیستمی كاركردن كە رۆژانە كاری لەسەر دەكەین بەشێوەیەكی متمانەپێكراو، ئەمەش وایكردووە كە بتوانین هاوكاری بانكەكان و دامەزراوە داراییەكان بكەین لە بەدیهێنانی پێداویستییەكانی چاودیریكردنی مامەڵە داراییەكان، بۆ راگرتنی هەر مامەڵەیەكی گوماناوی و مەترسییەكانی، لە رێی چاودێریكردنی راستەوخۆی مامەڵەكان سات بە سات و بە شێوەیەكی بەردەوام.

ئەم سیستمانە پشت دەبەستن بە چارەسەرە سمارتە دەستكردەكان بۆ شیکردنەوەی سروشتی مامەڵەكان، و ڕێگەدەدات بە پێناسەکردنی سیناریۆکان لەسەر بنەمای پێوەرە جیاوازەكان، لەگەڵ ئەگەری پێناسەکردنی ئەو یاسایانەی کە بریتین لە: بڕی پارەی مامەڵەكان و ژمارەیان، و جۆری بزنسەكان، و ولآتەكان، و بەرهەمەكان، و جۆری دراوەكان، و …هتد. وئەم سیستمانە كار دەكات بە میكانیزمی دەرخستنی راپۆرتەكان و لێكدانەوەیان و رەوانەكردنیان بۆ كۆمپانیاكەمان یان رێپێدان بە بانكەكان كە بچنە ناو سیستمەكەوە بۆ چاودێریكردن لەگەڵ دابینكردنی خزمەتگوزاری راوێژكاریی لەو بارەیەوە.   

هەروەها خزمەتگوزاری “3D secure” پێشکەش دەکەین کە خزمەتگوزاری پارێزراوی 3D پێشکەش بە بەشداربووان دەکات، بۆ دڵنیابوون لە ئەزموونی کڕینی ئەلیكترۆنی بە شێوەیەكی ئاسان و سەلامەت لە رێی کارتەوە بەبێ نیگەرانی لە ساختەکاریی، لە رێی دڵنیابوون لە رێپێدراویی مامەڵەکە دوای بەكارهێنانی وشەی تێپەڕ (OTP) بۆ یەكجار، کە لە ڕێی نامەوە یان لە ئیمەیلەوە نێردراوە.

لەگەڵ ئەوەی زۆربەی سێکتەرەکانی جیهان پشت بە ئەپلیكەیشنە جۆراوجۆرەکانی مۆبایل دەبەستن، كۆمپانیای بلو خزمەتگوزاری دروستكردنی ئەپلیكەیشنی مۆبایل پێشكەش دەكات  بە بەشداربووانمان له كەرتی بانك و دامەزراوە داراییەكان، بەو جۆرەی كە گونجاوە لەگەڵ سیستمی کارپێکردنی جۆراوجۆر بۆ ئەوەی پێداویستیەکانیان جێبەجێ بكات و شانبەشانی خواستەكانیان بێت كە بەردەوام گۆڕانكاریی بەسەردا دێت.

ئەم خزمەتگوزارییە دەروازەیەكی سەرەكی و ناوازەیە کە ئەم دەزگایانە و بانکەکان زیادى دەکەن بۆ زنجیرە خزمەتگوزارییەكانيان كه هاوكاتە لەگەڵ دوایین گۆڕانكارییەكانی پارەدانی ئەلکترۆنی و كارئاسانی دەکات بۆ راییكردنی مامەڵە داراییەكانیان و ئاگاداربوون لە هەموو وردەكارییەكانی ئەژمێرەكانیان بە ئاسانیی، به بەرزترین ئاستی سەلامەتی و پارێزراویی. 

كۆمپانیاكەمان باشترین خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری لە بواری خزمەتگوزارییەکانی پارەدان پێشكەش بە بەشداربووانمان دەكات لە بانکەكان و دەزگا داراییەکان، لەوانە راوێژكاریی تەکنیکی و دارایی و بازرگانی پەیوەست بە پارەدانی ئەلیکترۆنی، بۆ یارمەتیدانیان لە بلآوكردنەوەی بەرهەمەکانیان، داڕشتنی ستراتیژی بەبازاڕكردن بەپێی رەوشی بازاڕ، و گەیاندنیان بە بەشداربووانمان بۆ بەدەستهێنانی زیاترین قازانج بە كەمترین تێچوون. 

سەرەڕای ئەوەش، ئێمە کۆمەڵێک چارەسەر پێشكەش بە بەشداربووانمان دەكەین دەربارەی چۆنییەتی ئامادەكردنی ڕاپۆرت و شیکردنەوەی ئاماژە سەرەكییەكانی چۆنییەتی راپەڕاندنی كارەكان، بۆ بەشداریكردن لە وێناكردنی ستراتیژی پێویست بۆ گەیشتن بە ئامانجە جۆراوجۆرەکانیان، وبەکارهێنانیان بۆ ڕابەریکردن و بەهێزکردنی پرۆسەی گەشەپێدانی كارەكانیان بەشێوەیەكی فراوان، لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی جیاوازیی رەفتاری بەشداربوانی كارتی بلو و چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكان و ساختەكاریی. 

كۆمپانیاكەمان چارەسەری نوێ و بێوێنە پێشكەش بە بەشداربووانمان دەكات لە بانکەكان و دەزگا داراییەکان تا ڕەزامەندیان بەدەستبهێنین و دڵنیاببنەوە لە راست و دروستی بەرهەم و براندەكەمان، بۆ ئەوەی هەست بە تایبەتمەندیی بكەن و پێشبڕکێی لەسەر بكەن و کڕیاری زیاتر رابكێشن و زیاتر سوودمەندبن لە خزمەتگوزاریە ناوازە و بێوێنەكانمان. 

یەکێک لە باشترین خزمەتگوزارییەكانمان، بەها زیادکراوەكان كە كۆمپانیای بلو دابینی دەكات، بەرنامەی پابەندبوون، بە تایبەتی دیزاین کراوە بۆ دابینكردنى پێداویستی و پێشبینیەکانی بەشداربووانمان، تا بە پێشکەشکردنی باشترین بەرنامە، و چارەسەر و ئۆفەری تایبەت بەشداربووانمان لەدەست نەدات و زیادتريان بكات.

Image link

وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکان

كۆمپانیای بلو، بەتەواوی پابەندە بە پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە بەكارهێنەرانی كارتی بلو لە هەموو بوارەكاندا. 

و ئەو شتانەی كە پەیوەستن بە لایەنی فەرمییەوە، ئەوا کۆمەڵێک کارتی پارەدانی جۆراوجۆر دابین دەكەین بۆ بەكارهێنەرانمان لە وەزارەت و دامەزراوە حکومییەكان، کە یارمەتیدەرن بۆ تەواوکردنی پارەدانی ئەلیکترۆنی بە ئاسانی و کارایی، بەپێی بەرزترین پێوەرەکانی پارێزراویی و سەلامەتی.

کارتەكان لەم بوارانەدا بەكاردەهێنرێن:

کارتی مووچە: بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران، كە دەتوانن مووچەكانیان لە ئامێری پارەدانەوە ATM یان بنكەكانی راکێشانی پارەوە وەربگرن، یان کارتەکانیان بەکاربهێنن بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی لەڕێگەی بنكەكانی فرۆشتنەوە كە بەردەستن لە سەرانسەری عێراق و جیهاندا، هەروەها دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین شتومەك بكڕن. 

کارتی هاندان و قەرز: بۆ پێدانی هاندان یان قەرز و سلفە بە فەرمانبەران بە ئاسانی و بە خێرایی و بە سەلامەتی.

کارتی گەشتكردن: بۆ پێدانی خەرجی گەشتی كاركردنی فەرمانبەران لە ڕێگەی کارتەکەوە.

کارتی براندە هاوبەشەكان: دەتوانرێت زیاتر لە لۆگۆیەك لەسەر كارتەكە چاپ بكرێت و دیزاین بكرێت بە گوێرەی خواست و ویستە جیاوازەكانی بەكارهێنەرانی كارتەىكە، بەو جۆرەی كە دەیانەوێت.

كۆمپانیاكەمان كۆمەڵێك خزمەتگوزاری گشتگیر دابین دەكات بۆ وەزارەت و دامەزراوە حکومییەكان بۆ چۆنییەتی بەكارهێنانی تۆڕەكانی ئامێرە تایبەتەكانی پارەدان ATM وچاودێریكردنی لە هەموو شوێنێكی عێراقەوە، هەروەها خزمەتگوزاریەکانی وەرگرتن و ناردن و چارەسەركردنی پرۆسەكانی ئامێرەکانی ATM

لەڕێگەی ئەم خزمەتگوزاریەی كۆمپانیاكەمانەوە، بەشداربووانمان لە فەرمانبەرانی وەزارەت و دامەزراوە حكومییەكان دەتوانن پسووڵەكان ببینن و بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی پارەی ئاوو كارەبا و باج و زەریبەی لێ دەربكەن، ئەمەش سیستمێکی مەركەزی تەواوەتییە بوار دەدات بە هاولآتیان كە بەدواداچوون بكەن بۆ پسووڵەكانیان و ئەو پارەیەی كە دەیدەن بە فەرمانگە حكومییەكان لە رێی ناوەندەكانی پارەدانەوە لە سەرتاسەری عێراق.  

پلاتفۆرمی کۆکردنەوەی پارەی باج و زەریبەی سەر هاولآتیان (جیبایە) چەندین خزمەتگوزاری ورد و گشتگیر پێشکەش دەکات کە ئاسانکاریی دەكات بۆ وەزارەت و دامەزراوە حکومی و تایبەتەکان، تا بتوانن لێیەوە پارەی خزمەتگوزارییە فەرمییەكان كۆبكەنەوە، و چاودێریی بكەن، و پاكتاوی رۆژانە بكەن، و چارەسەری كێشە جەماوەرییەكان بكەن و وەلآمی داواكارییەكانیان بدەنەوە.

ئێمە کۆمەڵێک رێكاری جۆراوجۆری ئامادەكردنی ڕاپۆرت و شیکردنەوەى ئاماژە سەرەكییەكانی ئاستی بەرزی كاركردن پێشكەش بە بەشداربووانمان دەكەین لە کەرتی وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکان، تا بتوانن ستراتیژی پێویست بە گەیشتن بە ئامانجە پەیوەندیدارەکانیان دابڕێژن و بەکاری بهێنن لە پێشەنگیكردنی هەنگاونان بەرەو گەشەپێدانی كارەكانیان و پتەوکردنی كارەكانیان بە شێوەیەكی فراوان. 

لەگەڵ ئەوەی زۆربەی سێکتەرەکانی جیهان پشت بە ئەپلیكەیشنە جۆراوجۆرەکانی مۆبایل دەبەستن، كۆمپانیای بلو خزمەتگوزاری دروستكردنی ئەپلیكەیشنی مۆبایل پێشكەش دەكات بە بەشداربووانمان له وەزارەت و دامەزراوە حكومەیەكان، بەو جۆرەی كە گونجاوە لەگەڵ سیستمی کارپێکردنی جۆراوجۆر بۆ ئەوەی پێداویستیەکانیان جێبەجێ بكات و شانبەشانی خواستەكانیان بێت كە بەردەوام گۆڕانكاریی بەسەردا دێت.

ئەم خزمەتگوزارییە دەروازەیەكی سەرەكی و ناوازەیە کە وەزارەت و دامەزراوە حكومەییەكان زیادى دەکەن بۆ زنجیرە خزمەتگوزارییەكانیان كه هاوكاتە لەگەڵ دوایین گۆڕانكارییەكانی پارەدانی ئەلکترۆنی و كارئاسانی دەکات بۆ راییكردنی مامەڵە داراییەكانیان و ئاگاداربوون لە هەموو وردەكارییەكانی ئەژمێرەكانیان بە ئاسانیی، به بەرزترین ئاستی سەلامەتی و پارێزراویی.

ستافی بەشی خزمەتگوزاری بەشداربووانی بلو بەبێ وەستان و بە ووردی كاردەدات بۆ ئەوەی لە پەیوەندی بەردەوامدا بێت بەباشترین شێواز، بۆ بەئەنجام گەیاندنی خزمەتگوزاری وەرگرتنی پەیوەندی تەلەفۆنیی بەشداربووان و وەلآمدانەوەی پرسیار و داواكارییەكانیان، ئەمەش بەشداربووانمان دەگرێتەوە لە كەرتی حكومی و نا حكومی و دامەزراوە جیاوازەكان و سەرجەم بەكارهێنەرانی كارتی بلو، ستافی سەنتەری خزمەتگوزاری بەشداربووانی بلو بە درێژایی رۆژانی هەفتە و 24 كاتژمێر لە خزمەتتاندایە بەوپەڕی پیشەیی و سنگفراوانیەوە. 

Image link

کۆمپانیاکان و دامەزراوە نا داراییەکان

کۆمپانیای بلو كارتی براندە بازرگانیە هاوبەشەكان بە تەنها بۆ بەشداربووانی لە كۆمپانیا و دامەزراوە نا داراییەكان دابین دەکات بۆ كۆمپانیا و تاكە كەس، بۆ ئەوەی لۆگۆی کۆمپانیا یان رێکخراوەکە لەسەر کارتەکە چاپ بکرێت و بەكاربهێنرێت، بەپێی بەرزترین پێوەری پارێزراوی و سەلامەتی.

ئەم خزمەتگوزارییە سوودێکی تایبەتی دەبەخشێتە کۆمپانیا و دامەزراوەكان کە ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر گەشەسەندن و پشتبەستنیان بە نوێترین رێگاكانی پارەدانی ئەلیکترۆنی، كە هاوشانی ناسنامە و براندە بازرگانیە بێ هاوتاکانە لە نێوان بەشداربووان و تیمەکانی كاركردن.

ئێمە خزمەتگوزاری دەركردنی هەموو جۆرە كارتێكی تایبەت دابین دەكەین بۆ کۆمپانیاو دامەزراوەی نا داراییەكان لەلایەن هەردوو كۆمپانیای نێودەوڵەتی ماستەرکارد و Visa، بە بەرزترین كوالتی و نوێترین تەكنەلۆژیای باوەڕپێكراوی جیهاننی، بۆ ئەوەی دڵنیایی تەواو بدەین بە بەشداربووانمان لە بەكارهێنانی كارتێكی تایبەت و پارێزراو كە كارتی مووچە و دەرماڵەی گواستنەوەی فەرمانبەران و چەندین لایەنی تر لە خۆ بگرێت، كۆمپانیاكە ئەم جۆرە كارتە بۆ فەرمانبەران و كارمەندەكانی دەردەكات تا لەو رێیەوە پارەی كارەكانیان پێبدات، هەروەك كۆمپانیا و دامەزراوەكە دەتوانێت بەدواداچوون بكات بۆ مامەڵەی كارمەندەكانی و چاودێریی خەرجییەكانیان بكات.    

كۆمپانیاكەمان باشترین رێچارە دابین دەكات بۆ كۆمپانیا خێرخوازی و قازانج نەویستەكان تا بتوانن كارەكانیان ئاسانتر رایی بكەن لە بواری گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكانیان بە كەم دەرامەت و هەژارەكان بەوپەڕی خێرایی و سەلامەتی، لە ڕێی دابینكردنی كارتی پارەدان، وسیستمەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی، بۆ ئەوەی پرۆسەی كۆمەكی مرۆیی لە سەرتاسەری عێراق بە باشترین ئاستی پارێزراویی و سەلامەتیی بەڕێوە بچێت.

كۆمپانیاكەمان رێكار و سیستمی پارەدان و كۆكردنەەی پارەی ئەلیكترۆنی دابین دەكات بۆ کۆمپانیا و رێکخراوە نا داراییەکان کە گونجاوە لەگەڵ سروشتی کاری هەر لایەنێك، چونکە بە تایبەتی بۆ ئەوە دابینكراوە كە پێداویستی هەموو کڕیارێک دابین بکات، لەوانە پارەدان بە هاوبەشە بازرگانیەکانی كار یان کۆکردنەوەی پارە لە کڕیاران لە ڕێگەی پلاتفۆرمی پارەدانی پسووڵە.

لەڕێگەی ئەم خزمەتگوزاریەی كۆمپانیاكەمانەوە، بەشداربووانمان لە كارمەندانی كۆمپانیا و دامەزراوە نا دارییەكان دەتوانن لە رێی پلاتفۆرمێكەوە پسووڵەكان ببینن و بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی پارەی ئاوو كارەبا و باج و زەریبەی لێ دەربكەن، ئەمەش سیستمێکی مەركەزی تەواوەتییە بوار دەدات بە سەرجەم كارمەندان كە بەدواداچوون بكەن بۆ پسووڵەكانیان و ئەو پارەیەی كە دەیدەن بە فەرمانگە حكومییەكان لە رێی ناوەندەكانی پارەدانەوە لە سەرتاسەری عێراق.  

پلاتفۆرمی کۆکردنەوەی پارەی ئەلیكترۆنی باج و زەریبە (جیبایە) گرێدراوە بە دابەشكاری نیشتیمانیی (National Switch) ی تایبەتی بانكی ناوەندی عێراق، و كارتەكە لە هەموو تاقیكردنەوە پێویستەكاندا دەرچووە كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە ئەنجامدراوە، و هەرچی جیبایە و پاكتاوكردنە لە ژێر چاودێری بانكەكەدا بەڕێوە دەچێت.

كۆمپانیاكەمان خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری تەكنیكی و بازرگانی لە بواری پارەدانی ئەلیكترۆنی پێشكەش بە بەشداربووانمان دەكات لە كۆمپانیا و دامەزراوە نا داراییەکان، بۆ یارمەتیدانیان لە لە داڕشیتنی سیاسەتی ئاڵوگۆڕی پارەی ئەلیكترۆنی لە بواری پارەدان و مامەڵە داراییەكانیان، بەو جۆرەی كە بتوانن كار بكەن بە سیستمی ئاڵوگۆری دراوی ئەلیكترۆنی (Digital Transformation ) و نوێترین بەكارهێنەرەكانی پارەدان و مامەڵە داراییە ئەلیكترۆنییەكان پیاد بكەن، بۆ ئەوەی شانبەشانی بەرەوپێشچوونی جیهانی هەنگاو بنێن لە بواری گۆڕانكاریكردن بەرەو ئابوری دیجیتاڵی (digital Economy). 

ئێمە کۆمەڵێک رێكاری جۆراوجۆری ئامادەكردنی ڕاپۆرت و شیکردنەوەى ئاماژە سەرەكییەكانی ئاستی بەرزی كاركردن پێشكەش بە بەشداربووانمان دەكەین لە کۆمپانیا و دامەزراوە نا داراییەكان، تا بتوانن ستراتیژی پێویست بە گەیشتن بە ئامانجە پەیوەندیدارەکانیان دابڕێژن و بەکاری بهێنن لە پێشەنگیكردنی هەنگاونان بەرەو گەشەپێدانی كارەكانیان و پتەوکردنی كارەكانیان بە شێوەیەكی فراوان. 

لەگەڵ ئەوەی زۆربەی سێکتەرەکانی جیهان پشت بە ئەپلیكەیشنە جۆراوجۆرەکانی مۆبایل دەبەستن، كۆمپانیای بلو خزمەتگوزاری دروستكردنی ئەپلیكەیشنی مۆبایل پێشكەش دەكات بە بەشداربووانمان له سێكتەری كۆمپانیا و دامەزراوە نا داراییەكان، بەو جۆرەی كە گونجاوە لەگەڵ سیستمی کارپێکردنی جۆراوجۆر بۆ ئەوەی پێداویستیەکانیان جێبەجێ بكات و شانبەشانی خواستەكانیان بێت كە بەردەوام گۆڕانكاریی بەسەردا دێت.

ئەم خزمەتگوزارییە دەروازەیەكی سەرەكی و ناوازەیە کە كۆمپانیا و دامەزراوە نا داراییەكان زیادى دەکەن بۆ زنجیرە خزمەتگوزارییەكانیان كه هاوكاتە لەگەڵ دوایین گۆڕانكارییەكانی پارەدانی ئەلکترۆنی و كارئاسانی دەکات بۆ راییكردنی مامەڵە داراییەكانیان و ئاگاداربوون لە هەموو وردەكارییەكانی ئەژمێرەكانیان بە ئاسانیی، به بەرزترین ئاستی سەلامەتی و پارێزراویی.

ستافی بەشی خزمەتگوزاری بەشداربووانی بلو تیمێكی راهێنراون لەسەر پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری ستراتیژی بە بەشداربووان و بەدرێژایی رۆژ و 24 كاتژمێر وەلآمی پەیوەندی مۆبایلی بەشداربووان دەدەنەوە.  

ئەم سەنتەرە خزمەتگوزارییەكی نایاب پێشكەش دەكات و بە وردی چاودێری بەشداربووانمان دەكات لە سێكتەری كۆمپانیا  و دامەزراوە نا داراییەكان، و بەخێرایی وەلآمیان دەداتەوە و گوێ لە داواكارییەكانیان دەگرێت و سكالآكانیان دەگەیەنێت، بەوپەڕی پیشەیی و شەفافانە.

Image link