بلو، بێوچان كاردەكات بۆ بەرەوپێشبردنی رێكارەكانی پارەدان بۆ هەموو كەس و دامەزراوەیەك، ئێمە لە بلو شانازی دەكەین بە پێشكەشكردنی چەندین جۆر خزمەتگوزاری بۆ ئەوەی هاوكاریت بكەین لە راییكردنی كارەكانی رۆژانەت و بەڕێوەبردنی كارەكانت بە شێوەیكی سەركەوتووانە.
ئاشنا ببە بە هەموو ئەو تایبەتمەندیانەی کە دەتوانیت بەكاریان بهێنیت.
ئەپلیكەیشنێك بۆ زیاد لە بەكارهێنانێك
چەندین چینی نایاب
جیهانێک لە دراوی جۆراوجۆر
بە بەکارهێنانی کارتی پریپەیدی پلاتینی بلو، سوودمەند دەبیت لە کارتێکی راستەقینە کە بە زیاتر لە 4 دراوی جیاواز مامەڵەی پێوە دەكرێت لە یەك کاتدا. دەتوانیت سوودمەند بیت لەم تایبەتمەندیە، بە بەکارهێنانی ئەپلیكەیشنی مۆبایلەكەت.
دراوەکان بریتین لە: دۆلاری ئەمریكی، یۆرۆ، پاوەن، لیرەی توركی، درهەمی ئیماراتی.
کارتی پریپەیدی پلاتینی بلو، دەروازەیەكە بۆ ئاشنابوون بە جیهانێک لە تایبەتمەندی و سوود کە ئاستی كارتە پریپەیدەكانی تر تێدەپەڕێنێت. ئێمە بەپەرۆشین بۆ دەستەبەركردنی کوالێتی و پارێزراویی، بۆیە کارتی پلاتینی بلو بەرزترین ئاستی نایابی و تایبەتمەندیت پێ دەبەخشێت.