پارەدان بە كەسەكه خۆی
كۆمپانیای بلو، ئامێری بنكەی فرۆشتنی ئاست بەرز دابین دەكات بۆ بزنسمانە بەشداربووەكانی كارتی بلو كە Wi-Fi بەستراوەتەوە بە سیستمی GPRS و كۆمەڵێكی زۆر لە کارتی پارەدانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی دەخوێنێتەوە و ئاسانکاری دەكات بۆ پەیوەندی نزیک مەودا (NFC) و پارەدان لە مۆبایلەوە لەسەر تۆڕی نیشتیمانی. دواتر بژاردەیەکی نوێی پارەدان دەخەینە بەردەست بزنسمانەكان تا بتوانن لە ئامێرەكەوە بەشێوەیەكی گشتگیر كۆنترۆڵی تەواوی پارەدانەكانیان بكەن تا دەگاتە ئەژمێرەكانیان. هەروەها خزمەتگوزاری پارەدان بەبەكارهێنانی كۆدی خێرای QR پێشکەش دەکەین پێیان، تا بتوانن پارەكانیان وەربگرن لە رێی سکانکردنی کۆدی خێرای تایبەت بە خۆیان QR لە رێی ئەپلیكەیشنی مۆبایلەكانیانەوە.
پارەدان بە ئۆنلاین و لە رێی ئەپلیكەیشنی مۆبایلەوە
كۆمپانیای بلو، پرۆسەی پارەدانی ئۆلاین دابین دەكات کە بەستراوە بە هەردوو كۆمپانیای نێودەوڵەتی پارەدان Visa و Mastercard و بانكی ناوەندی عێراقەوە بۆ ئاسانکردنی مامەڵەکانی پارەدانی ئۆنلاین بەشێوەیەكی پارێزراو و باوەڕپێکراو کە لە ڕێگەی وێبسایت و ئەپلیكەیشنی مۆبایلەوە ئەنجام دەدرێت، كە بزنسمانان لە كێشەی بەربەستە جوگرافییەكان رزگار دەكات و دەتوانن شانبەشانی سێیەم پێشكەوتنی بازرگانی ئەلیكترۆنی هەنگاو بنێن. بە سەرپەرشتی تەكنەلۆژیای پاراستن كە هەردوو دەزگای “Visa Secure” و “Mastercard Secure Code” دابینی دەكەن – ولە هەموو مامەڵەیەك دەكۆڵێتەوە كە جموجوڵ دەكات- پۆرتاڵی پارەدانی بلو بەبەرزترین ئاستی پاراستنی مامەڵەكان كار دەكات. لەگەڵ ئەوەش هەموو مامەڵەیەك بە كۆد ئەنجام دەدرێت كە بەكاردێت بۆ پارەدانی بەردەوام و هاوبەشیكردن و پاكتاوكردنی پسووڵەكان. ئێمە رێكارەكان جێبەجێ دەکەین بۆ پاراستنی داتا و زانیاری بەکارهێنەر لە کاتی کڕین بە ئۆنلاین.
خزمەتگوزاری بەها زیادکراوەكان
كۆمپانیاكەمان ژمارەیەكی زۆر لە خزمەتگوزارییە بەها زیادكراوەكان پێشكەش بە بزنسمانە بەشداربووەكانی كارتی بلو دەكات تا بزنسەكانیان زیاتر و باشتر بەڕێوەبەرن، لەگەڵ باشترین رێكاری بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی كریارەكانیان، كە بریتین لە: ناردنی پارە لە وادەی خۆیدا (بەپێی جۆری ئەو پارەیەی كە بەكارهێنەری كارتی بلو دەیەوێت) ئەم حزمەتگوزارییە بزنسمانەكان دەست والآ دەكات تا خزمەتگوزاری باشتر پێشكەش بە كڕیارەكانیان بكەن لەوانەی كارتی دڵنیایی بیانی بەكاردەهێنن. بزنسمانەكان پارە وەردەگرن بە دراوی خۆیان، لە کاتێکدا کڕیارەکان بژاردەیان هەیە بۆ پارەدان بەو دراوەی كە خۆیان دەیانەوێت. بەكارهێنانی سیستەمی POS و ATM. ئەم خزمەتگوزارییە رێوشوێنەکانی پارەدان خێراتر دەکات و مەترسی هەڵەی مرۆڤ کەم دەکاتەوە لە کاتی داخڵكردنی بڕە پارەی مامەڵەکە بە دەستی. سەنتەری خزمەتگوزاری بەشداربووان. گواستنەوەی پەیوەندیكردنی تەلەفۆنی. سەنتەری خزمەتگوزاری بلو لە خزمەت بەشداربوواندایە هەموو رۆژانی هەفتە لە 24 کاتژمێردا بۆ هاوکاری و ڕاهێنانی بەردەوامی بزنسمانەكان. هەروەها چەندین خزمەتگوزاری تر پێشکەش دەکەین، وەک ئامادەكردنی ڕاپۆرت و رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی ساختەکاری، بۆ ئەوەی پێداویستی بزنسمان و سەرجەم بەشداربووان دابین بكەین.

خزمەتگوزاری بزنسمان

بزنسمانی بلو چەند خزمەتگوزاریەكی جۆراوجۆری بۆ دابین کراوە بۆ دڵنیابوون لە تەواوبوونی هەموو بزنسەكانی، وە سەرجەم بزنسمانەكان دڵنیا دەبنەوە لەوەی كە چەند خزمەتگوزارییەكی جۆراوجۆر بەكاردەهێنن بۆ ئەوەی بزنسەكانیان بە ئاسانی ئەنجام بدەن، بە بەکارهێنانی GPRS و بنكەكانی فرۆشتنی WIFI دەتوانن هەموو پارەدانەكانیان قبوڵ بكەن لە دەرەوە و ناوەوەی ولآت لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی تر بۆ هاوكاریكردنیان لەكاتی پێویستبوونیان بە پارە، بەم جۆرەی خوارەوە:

بنكەی بریكارەكان و ناوەندەکانی پارە
كۆمپانیای بلو تۆڕێکی فراوانی بریكاری بنكەی پارەدانی هەیە كە خزمەتگوزاری خەرجكردنی مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەرانی دەوڵەت و فەرمانبەری بانکە حکومی و بازرگانییەکان پێشكەش دەكات و هەروەها پارەی بەخشین و کۆمەکی دامەزراوەکانی دەوڵەت و ڕێکخراوە مرۆییەکان دەگەیەنێت. لەبەر ئەوەی كە سیستمی ئەو كۆمپانیایانە بەستراوەتەوە بە تۆڕی نیشتیمانی بلو وMastercard وVisa، دەکرێت ئەم خزمەتگوزارییانە بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەو لایەنەی كە كارتەكەی دەركردووە پێشکەش بکرێن. بۆ دڵنیابوون لە زیادکردنی ئاستی پەیوەندی لەگەڵ بەكارهێنەران، تۆڕی بریکارەکانی بنكەی پارەدانی بلو زیاتر لە 4500 شوێن هەیە لە سەرانسەری عێراق.
بریکاری کارتی پارەدانی بلو
كۆمپانیای بلو تۆڕێکی فراوانی بریکاری دابەشکردنی کارتی هەیە بەسەر بریکارەكانی كارتی پارەدانی بلو کە بە کارتی پارەدانی ئەلکترۆنی بلو ئەنجامی دەدات. ئێمە خزمەتگوزاری زیادە پێشکەش بە بریكارەكانمان دەکەىن وەک دەرکردنی و چالاککردنی چەندین جۆر کارتی پارەدانی ئەلکترۆنی بلو، و پڕكردنەوەی بالآنسی كارتەكان و فرۆشتنی ئەو جۆرە كارتانەی بازاڕكردن بە ئۆنلاین كە پڕ ناكرێنەوە بۆ ئەوەی هاوكاریان بكەین تا كاری بەشداربووانی كارتی بلو بەرەوپێش بەرن. تۆری بلو نزیکەی 2000 بریکاری هەیە لە سەرانسەری پارێزگاکانی عێراق بۆ ئەوەی لە پەیوەندیدا بن لەگەڵ تۆڕی بریکارەکانمان، تکایە پێشكەشكردنی داواكاری بەتەواویی پڕ بكەرەوە لە ڕێگەی ئەم لینکەوە بۆ پەیوەندیكردن بە تۆڕى بریكارەكانمانەوە، و ستافەكەمان دەستبەجێ پەیوەندیت پێوە دەکات.
بریکارەکانی دابەشکردنی پسووڵەی ئەلیكترۆنی و کارتی پاداشتەكان
بریكارەكانی دابەشكردنی پسوولەی ئەلیكترۆنی و كارتی پاداشتەكانی تۆڕی نیشتیمانی بلو خزمەتگوزارییەكانی دەگەیەنێتە بەكارهێنەران لە هەموو پارێزگاکانی عێراق، لە رێی فرۆشتنی چەندین جۆر پسووڵەی ئەلیكترۆنی جۆراوجۆر و كارتی پاداشتەكان، لەوانە iTunes و Google Play و PlayStation و PUBG و Facebook و Skype و چەندینی تر لە براندە جیهانییە بەناوبانگەكان، بە نمونەی پسووڵەی كارتی پڕكردنەوەی مۆبایل. تکایە پێشكەشكردنی داواكاری بەتەواویی پڕ بكەرەوە لە ڕێگەی ئەم لینکەوە بۆ پەیوەندیكردن بە تۆڕى بریكارەكانمانەوە، و ستافەكەمان دەستبەجێ پەیوەندیت پێوە دەکات.

خزمەتگوزاری بریکارەکانی بلو

لەگەڵ ئەوەی كە بلو ژمارەیەكی بەرچاو بریكاری هەیە لە سەرانسەری عێراق بۆ دابینكردنی پێداویستییەکانی بەشداربووان، هیچ کاتێك بەڕێوەبردنی لایەنی دارایی بە ئەندازەی ئێستا ئاسان نەبووە لەرێی ئەپلیكەیشنی مۆبایلی بریكارەكانەوە، كە دڵنیایی تەواوەتیان دەداتێ بۆ ئەوەی لە بەرامبەردا باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بكەن بە بەشداربووانی كارتی بلو.

iPhones Android